Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هۆکاری مردنی ماسییەکانی سێ پارێزگاکەی ئاشکرا دەکات


پەیام 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هاوشێوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مرداربوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ماسییه‌كانی ڕووباری فوڕات بۆ پیسبونی ئاوه‌كه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆرده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پشكنینه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی مرداربوونی ماسییه‌كانی رووباری فورات له‌ پارێزگای بابل و قه‌زای موسه‌یب دروستبووه‌و سه‌لمێنراوه‌، كه‌ ئاوه‌كه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر  به‌ به‌كتریا و كانزای قورس و ئه‌مۆنیا پیسبووه‌.

حه‌مید نایف وتوشیه‌تی: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پیسبوونی رووباره‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی مرداربوونی ماسییه‌كان، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤ. 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق باسله‌وه‌شده‌كات: له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ندین نموونه‌ی ئاوه‌كه‌ی پشكنیووه‌، هاوتای ئه‌و پشكنینانه‌ش بوون كه‌ له‌ ناوخۆی عێراق ئه‌نجامدراون.

مرداربوونه‌وه‌ ملیۆنان ماسی له‌ ڕووباری فوڕات كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌و په‌رله‌مانی عێراق ناچاربوو كه‌ له‌ دوو دانیشتنی ڕه‌سمی خۆیدا بیكات به‌ته‌وه‌رو هاوكات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌كارهێناوه‌. 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد: پاشئه‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی هه‌زاران ماسییان تێدا مردبوو، له‌ تاقیگه‌كانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئاوه‌كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رزی كانزا قورسه‌كان و ئامۆنیای تێدایه‌، به‌مه‌ش پیسبوونی ئاوی روباری فورات هۆكاری مردنی ماسییه‌كانه‌.

273 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر