Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا لابران


پەیام 

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك له‌ دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كانی ده‌وروبه‌ری‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز لابراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیی به‌ ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ لابردنی دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و شه‌قامی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه‌ش ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونیی‌و له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یشه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كیی ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی‌ سه‌وز به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی پایته‌خت، سێ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی ناوچه‌ی‌ سه‌وز به‌ ته‌واوی بكرێنه‌وه‌.

له‌میانی پێدانی متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، (عادل عه‌بدولمه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراق داوای‌ كرد ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌رده‌م هاووڵاتیان بكرێته‌وه‌‌و بڕیاریشی دا باڵه‌خانه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگوازێته‌وه‌.

له‌ دوای‌ ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003ـ‌و له‌ ترسی هێرش‌و په‌لاماری چه‌كداریی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و باڵیۆزخانه‌كان له‌ ناوچه‌ی سه‌وز جێكراونه‌ته‌وه‌.

213 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر