Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە سێ‌ ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە شەوی رابردوو 22 -11-2018 ، بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی سێ‌ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب خۆی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهەڵگرداو بە هۆیەوە سێ‌ ئەندامی خێزانێك كە لەناو ئۆتۆمبیڵی جۆری پێكابەكەدابوون گیانیان لەدەستدا.

هاوکات وتویەتی دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان تەرمی قوربانییەكان بۆ نەخۆشانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترانەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

رایشیگەیاندووە: لە ئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بە پێی ماددەی 24 ی هاتووچۆو بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.

Image may contain: car and outdoor
Image may contain: motorcycle and outdoor

Image may contain: car and outdoor

279 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر