Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژنێک خۆشەویستەكەی دەکوژێت و گۆشتەکەی دەکات بە خواردن بۆ کرێکارە پاکستانیەکان


پەیام 


ڕۆژنامەی (زە ناشیوناڵ)ی ئیماراتی بڵاویکردووەتەوە: سێ مانگ لەمەوپێش، ژنێك لە ماڵەكەی خۆیدا خۆشەویستەكەی خۆی كوشتووە‌و بەشێك لە گۆشتەكەی كوڵاندووە‌و لەگەڵ برنجدا(کە خواردنێکی کلتوری ئەو وڵاتەیە)پێشكەشی ژمارەیەك كرێكاری پاكستانیی كردووە كە لە كۆمپانیایەكی دراوسێی خانووەكەیاندا كاریان كردووە.

هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە تاوانەکە ئەنجامدراوە بەڵام ساتی ئاشکرابوونی دەگەڕێتەوە بۆ چەند رۆژێک لەمەوبەر کاتێک برای کوژراوەکە پرسیاری براکەی لە کچەکە دەکات و دانێکی براکەی لە ئامێری تێکەڵکردنەکەیدا دەدۆزێتەوە. 

پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی دەردەکەوێت ئەوە دانی کوژراوەکەیە. 

هاوکات پۆلیس ژنەکەی دەستگیرکردووە و دانی بەوەدا ناوە پاش ٧ ساڵ لە خۆشەویستیان، کاتێک خۆشەویستەکەی پێی وتووە بەتەمایە لەگەڵ ژنێکی دیکەی مەغریبیدا هاوسەرگیری بکات ئەمیش کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کوشتویەتی. 

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەوە وەکو تۆڵە سەندنەوەیەک بووە لەوەی بۆ ماوەی ئەو ٧ ساڵە پاڵپشتی دارایی ئەو پیاوەی کردووە. 

نەیشی شاردووەتەوە کە هاوڕێیەکی یارمەتی داوە بۆ ئەوەی بەشێک لە جەستەی کوژراوەکە لە مادەیەکی کیمیاییدا بتوێنێتەوە و بەشێک لە گۆشتەکەیشی کردووە بە (کەبسە) کە خواردنێکی کلتورییە و لە برنج و گۆشت دروست دەکرێت و دەرخواردی کۆمەڵێک کرێکاری پاکستانی داوە. 

پۆلیسی ئەو وڵاتەش رایگەیاندووە ژنەکە روبەروی سزای خۆی دەبێتەوە دوای تەواوبوونی دادگایی و لێکۆڵینەوەکان. 

1609 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر