Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆڵۆمبیا.. خۆپیشاندانی خوێندکاران ئاڵۆزی لێکەوتەوە


پەیام 

به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانی چه‌ند زانكۆیه‌كی كۆڵۆمبیا، پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا ڕوویدا.

به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی پێداگۆجی كۆڵۆمبیاو زانكۆی نیشتمانی له‌ بۆگۆتای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌" پێكهه‌ڵپژان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا ڕوویدا.

ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ كۆڵۆمبیاو خوێندكارانی‌ ئه‌و دوو زانكۆیه‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات" كه‌خوێندكارانی‌ دوو زانكۆكه‌ داوایانكرد بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ خوێندنی باڵا زیادبكرێت.

له‌لایه‌کی‌ دیكه‌وه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی خوێندكاران و پێكدادانیان له‌گه‌ڵ پۆلیس، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ تابڕیاری دووه‌م هاتنه‌ژووره‌وه‌ی قوتابیانی بۆ ناو زانكۆ قه‌ده‌غه‌ كرد.

لایخۆیانه‌وه‌ خوێندكاران ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك شه‌قامه‌كانی نزیك زانكۆی پێداگۆجییان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان گازی فرمێسكڕێژو گوللـه‌ی پلاستیكییان به‌كارهێنا.

ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه‌ له‌بۆگۆتای پایته‌خت و زۆر شارو ناوچه‌ی‌ كۆڵۆمبیا ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان دژی سیستمی باج و ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ خوێندنی باڵا ته‌رخانكراوه‌ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

131 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر