Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چۆن رێگری لە گڕگرتنی ئامێرە کارەباییەکانی ماڵەکەمان بکەین


پەیام 

بەکارهێنانی ئامێرەکارەباییەکان بۆ گەرمکردنەوە بە ریژەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە و بە پێی ئامارەکانیش لە مانگی رابردوودا ١٣ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی گڕگرتی ماڵەکەیانەوە لە رێگای ئەو ئامێرانەوە گیانیان لەدەستداوە. 

ئەمانەی خوارەوە چەند رێگایەکن تا ئەوەی ئامێرەکانی ماڵەکەت و ژیانی خۆت و خیزانت بپارێزیت: 

بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بێ کوالیتی و وایەر زەعیف و خۆ بەدوورگرتن لە سەرەسۆکتی تەقسیم بۆ چەند ئامێرێکی کارەبایی کە لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاکەکە و بەپێی کات دەبێتەهۆی توانەوە و گڕگرتنی.

هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵدا لوولکردنی وایەرێکی زۆری تەقسیمی کارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسەلای جل شتن و ئامێرەکانی تر، کە لە ئەنجامی ئەم لوولکردنەدا گەرمبوون ڕوودەدات و توانەوەی وایەرەکەی لێ دەکەوێتەوە.

یەکێک لە هەڵە مەترسیدارەکانی تری ئاگرکەوتنەوە ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایە لە سویچ پلاکێکەوە بۆ ئامێرێکی کارەبایی لە جێگەیەکی تر بە ژێر فەرش و کومباردا  کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی نایلۆنی تێدایە و بە کەمترین پلەی گەرمی وایەرەکە، تواندنەوە و ئاگر دروستدەبێت.

بەجێ نەهێشتنی مۆبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەکاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو مادانەی ڕێژەیەکی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە و چەندین ڕووداوی لەم جۆرەمان لەبەردەستایە بە ئامار، شاحینەی مۆبایلێک چەندین قوربانی لێ کەوتووەتەوە. 

نەکوژاندنەوەی هیتەری کارەبایی کە زۆرێک لە خەڵکی بەکاریدەهێنێت دوای نوستن وەک گەرمکەرەوەیەک، کە زۆرجار وایەری هیتەرەکە یاخود سویچی پلاکەکە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەکە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ کە خانمان دایدەنێن بۆ وشککردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت.

 

1815 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر