Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەقینەوەیەک لەناو بازاڕی پاکستان دەیان کەسی کردە قوربانی


پەیام 

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ نێو بازاڕی ناوچه‌یه‌كی پاكستاندا ده‌یان كه‌س كوژران‌و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری‌ (هنگو)ی هه‌رێمی (ئۆركزای) عه‌شایه‌رنشینی پاكستان ڕوویدا.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 30 كه‌س كوژران‌و زیاتر له‌ 35ی دیكه‌ بریندار بوون.

كه‌ناڵی (جیو نیوز)ی پاكستانی ئاشكرای‌ كرد: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ پاسكیلێك قایمكراوه‌‌و له‌ دووره‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌رێمی (ئۆركزای) دوای‌ چه‌ند سه‌عاتێك له‌و هێرشه‌ هات كه‌ چه‌ند چه‌كدارێك له‌ شاری‌ (كاراچی) كردیانه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی (چین)‌و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسی پاسه‌وانی كوسنوڵخانه‌كه‌، كوژران.

لای‌ خۆیه‌وه‌، گروپی سه‌ربه‌خۆخوازی هه‌رێمی بلوشستان به‌رپرسیارێتی له‌ هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ی چین له‌ كاراچی ڕاگه‌یاند.

118 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر