Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌ و بارزانی‌ له‌سه‌ر پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی عێراقیێکی یه‌كگرتوودا ڕێكکەوتن


پەیام 

عه‌بادی‌ و بارزانی‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌چوارچێوه‌ی‌ عێراقی‌ یه‌كگرتوودا ڕێكده‌كه‌ون و كاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراقیان دووپاتكرده‌وه‌. 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سرو مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌و جه‌ختیان له‌ گرنگی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی‌ عێراقی‌ یه‌كگرتوودا كرده‌وه‌، هاوكات په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراقیان دووپاتكرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، كه‌ناوبراو له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ باسیان له‌دۆخی‌ عێراق و جموجۆڵی‌ سیاسی‌ و قۆناعی‌ داهاتوو كرده‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانیوه‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ دوای‌ زیاتر له‌ساڵێك دێت له‌به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌بووه‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غداو چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی‌ نه‌رێنی‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان لێكه‌وته‌وه‌.

232 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر