Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو 22ی دیكه‌ش برینداربوون

په‌یام

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو، له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق 10 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو، ده‌یان خێزانیش له‌دۆخێكی خراپدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی باران و لافاو له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق تائێستا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 22 كه‌سی تریش برینداربوون.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زارتی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێنجیان له‌قه‌زای شه‌رگاتی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه‌و دووانی تریش له‌پارێزگای زیقارو سێ هاوڵاتی تریش له‌ پارێزگاكانی میسان‌و به‌سره‌و واست گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات عه‌لی ده‌حدوحی، قائیمقامی قه‌زای شه‌رگات له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ئێستاشدا ده‌یان خێزانی قه‌زاكه‌ رێگای ده‌رچونیان لێگیراوه‌ و  له‌دۆخێكی خراپدان و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌، هه‌روه‌ها ده‌یان ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگه‌یشتوه‌ و په‌كیان كه‌وتووه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ قه‌زاكه‌ له‌ به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره‌دایه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌زوترینكات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاستی باڵادا به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

دوای به‌رده‌وامی باران بارین و لافاوه‌كه‌ و به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كرد به‌ پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان، بۆ به‌هاناوه‌چونی لێقه‌وماوان.

248 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر