Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو هەفتەی دیکە بڕیاری هەڵگرتنی خاڵی گومرگی نێوان شارەکانی هەرێم جێبەجێدەکرێت


پەیام 

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتودا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند ورده‌كارییه‌كانی‌ بریاری هه‌ڵگرتنی هه‌رسێ خاڵی گومرگی( هه‌ولێر _  كه‌ركوك ) و ( سلێمانی _كه‌ركوك ) له‌گه‌ڵ ( فایدا _ موسڵ ) یان به‌ باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا راگه‌یاندوه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنه‌كانی گومرگ له‌ عێراق یه‌ك ده‌خرێن و ته‌نها له‌یه‌ك خاڵی گومرگی، گومرگ وه‌رده‌گیرێت.

بڕیاریشه‌ له‌ ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سێ خاڵه‌ گومرگییه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاوكات هه‌فته‌ی‌ رابردو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی عێراق له‌ پێش (1)ی ته‌موزی ئه‌مساڵ ده‌ریكردون و به‌وه‌ش ئه‌و گومرگانه‌ لاده‌برێن كه‌ له‌نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌رێم دانراون.

183 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر