Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زینی وەرتێ.. بەهۆی لاسایکردنەوەی یاری پەبجی کەسێک کوژرا


پەیام 

ئێوارە ئەمڕو لە زینی وەرتێ هاورێیەک لە کاتی نواندن وەکو یاری پەبجی بەهەڵە بە چەکی تاپر هاورێکەی دەکوژێت. 

رائد سعدون ووتەبێژی پۆلیسی سۆران بە پەیامی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ بەشی پوليسي رەواندز ئاگاداريان كردينەوە بە بوونی كوژراوێك بە ناوي ئاسو ئازاد محمد ٢٢ سال دانیشتوو گەلياوهی سەر بە شارۆچكەی پيرمام ە. 

وتیشی  کوژراوەکە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ چوار لە هاوڕێكاني بو گەشت و گوزار چوونەتە ناحيەی وەرتێ و ئەمرۆ ئێوارە کاتژمێر چوار و نيو لە كاتي گەڕانەوە بۆ ماڵەوەیان بە چەکی تاپڕ کوژراوە. 

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی سۆران: كوژراوەكە داوا لة بكوژ دەكات هاوشێوەی ياري پوپبجی ڤیدیۆ تۆمار بكەن بەڵام هەموويان بي ئاگا بوونه كە چەكەكە گوللەی لەسەرە بويە كوژراو بە نادەستي لە لايەن هاوريكەی دەكوژرێ. 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد ئەو چەکە هی خاوەن ماڵەکە بووە و هی چوار گەنجەکە نەبووە، و لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان لە لايەن پۆليس و ئاسايشی وەرتێ و رەواندز دەستگيركراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. 

 

1569 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2018

بابەتی زیاتر