Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ چیاكانی ده‌وروبه‌ری سۆران و ڕواندز باری

په‌یام

یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ چیاكانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای سۆران و رواندز باری و لوتكه‌ی‌ چیاكانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌رگی سپیان پۆشی.

له‌ دوێنێ‌_وه‌ شه‌پۆلێكی باران و به‌فر بارین رووی له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی شه‌پۆله‌كه‌ تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كانی سۆران و رواندز یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باریوه‌ و لوتكه‌ی چیاكانی سپی پۆش كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی‌ كه‌شناسی، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی یه‌كگرتنی هه‌ردوو نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور و له‌و ماوه‌یه‌دا پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌، و هه‌ندێك جار هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

183 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر