Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - كه‌ركوك ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس كوژرا

په‌یام

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ سه‌ر ڕێگای‌ خێرای كه‌ركوك سلێمانی‌ و له‌نزیك چێشتخانه‌ی‌ كانی شه‌یتان له‌ ده‌ربه‌ندی‌ بازیان، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراوه‌ ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێك كراو به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ به‌ڕه‌گه‌ز توركمان كه‌پیشه‌ی‌ مولازمه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات و دوو هاوڵاتی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه‌ به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: دره‌نگانیكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید پێشڕه‌و، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتریش ته‌رمه‌كه‌ ڕاوانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌و برینداره‌كانیش له‌ئێستادا له‌ژێرچاودێری‌ پزیشكدان و تاڕاده‌یه‌ك باری‌ ته‌ندروستیان جێگیره‌.

لایخۆیه‌وه‌ وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، وتیشی‌ به‌پێی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی‌ ته‌قه‌ی‌ كردووه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جام ڕه‌ش بووه‌.

424 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر