Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. له‌ ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداری، دوو رۆژنامه‌نووس كوژران

په‌یام

له‌ ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداری، دوو رۆژنامه‌نووسی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ شاری ئیدلبی سووریا كوژران.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ناوخۆی سوریاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ شارۆچكه‌ی كه‌فره‌نبیل له‌ شاری ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا، په‌لاماری دوو رۆژنامه‌نووسی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریانداوه‌و، له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ش هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ كوژراون.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ناویان ره‌عد فارس و حه‌مود جونه‌یدیانه‌ كاتێك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا بوون، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ په‌لاماردراون و دواتر كوژراون و، تا ئێستاش تاوانباران ده‌ستگیرنه‌كراون و هۆكاری ڕوداوه‌كه‌ش نه‌زانراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، له‌ دوایین راپۆرتیدا كه‌ له‌ 3ی مایسی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئاداری 2011 تا مایسی 2018، 682 ڕاگه‌یه‌ندكار كوژران كه‌ هه‌شتیان بیانی بوون.


79 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر