Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌كراوه‌كانیش ناخرێته‌ده‌نگدانه‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامده‌دات و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌، له‌خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنه‌كه‌دا نیه‌.

بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنی‌ 15 هه‌مینی‌ خۆی‌ ئه‌نجام بدات، له‌دانیشتنه‌كه‌دا وه‌ك له‌خشته‌ی‌ كاره‌كانیدا هاتووه‌، ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ كاندیدی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ حكومه‌ت نادرێت كه‌ تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌بڕیاره‌ كاتژمێر 1ـی‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ باڵه‌خانه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، هاوكات ده‌نگ له‌سه‌ر دادوه‌رانی‌ كاندید بۆ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ ده‌درێت، له‌كۆبوونه‌كه‌ی‌ په‌رله‌ماندا هه‌روه‌ها گفتووگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر بارودۆخی‌ ئاواره‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی‌ به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون.


87 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر