Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌ندی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ كۆمه‌ڵ، خه‌ڵاتی‌ تیمی‌ وه‌زاریی‌و په‌رله‌مانیی كۆمه‌ڵی‌ كرد

په‌یام

ناوه‌ندی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ تیمی كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌ به‌رانبه‌ر خزمه‌ت و دڵسۆزیی تیمه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پرس‌و كێشه‌كانی‌ هاوڵاتییان بێجیاوازیی، سوپاس و پێزانیینی‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ وه‌زیره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ كابینه‌ی هه‌شتی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و، قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارودۆخی هه‌رێم و به‌غدا و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان تاووتوێكران، هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌ خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه‌. 

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوونی‌ تیمی‌ وه‌زاریی‌و په‌رله‌مانیی‌ كۆمه‌ڵ‌، چ له‌ حكومه‌ت‌و چ له‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا، هه‌میشه‌ جێی شانازیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون‌و خه‌ڵكیش شایه‌تیی بۆ خزمه‌ت‌و دڵسۆزییان داوه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌ندی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشیه‌ تیمی‌ حكومیی‌و په‌رله‌مانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌رك‌و ماندووبوونیان له‌ ماوه‌ی‌ كاركردنیاندا، كه‌ توانیویانه‌ ببنه‌ نموونه‌ له‌ بواره‌كانی‌ كاركردنی‌ خۆیاندا و ببنه‌ جێی شانازییش بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌.


150 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر