Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ یه‌كێتی ئیسلامی له‌تارانی‌ پایته‌خیتی‌ ئێران به‌رێوه‌چوو

په‌یام

به‌ به‌شداری سه‌ركرده‌ی‌ چه‌ندین وڵاتی‌ جیهانی‌ ئیسلامی 32یه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ یه‌كێتی ئیسلامی له‌ تارانی‌ پایته‌خیتی‌ ئێران به‌رێوه‌چوو و تێیدا سه‌ركرده‌ و نوێنه‌ری وڵاتانی‌ جیهان وتاریان پێشكه‌ش كرد.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ كۆنگره‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی‌ "هه‌موو شه‌ڕی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا له‌ سه‌ر یه‌ك شته‌، ئه‌وان ده‌ڵێن ئازادی بۆ ڕۆژئاوا و مه‌ینه‌تی و كۆیله‌ بوون بۆ وڵاتانی‌ رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام ئێمه‌ داوای ئازادی بۆ هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین".

سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌ كاری بۆ ده‌كات كۆیله‌ بوونه‌ و ده‌یانه‌وێت هه‌موو جیهان ئه‌مریكایی بیر بكاته‌وه‌ و ڕێز له‌ بڕوای ئه‌مریكا بگرێت، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێران پێیوایه‌ ده‌بێت مرۆڤه‌كان و وڵاتان ئازادبن و به‌و جۆره‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێیان خۆشه‌ و سودی نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌كه‌یانی‌ تێدایه‌".

كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ یه‌كێتی ئیسلامی به‌ دروشمی قودس سه‌نته‌ری یه‌كخستنی‌ جیهانی‌ ئیسلامیه‌ له‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران به‌رێوه‌چوو تێیدا 300 كه‌سایه‌تی‌ سیاسی و ئه‌كادیمی له‌ 100 وڵاتی‌ جیهانه‌وه‌ به‌شداریان تێدا كرد و چه‌ندین وتاریان پێشكه‌ش كرد


131 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر