Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ، ستایشی‌ ئه‌رك‌و ماندووبوونی‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ده‌كات

په‌یام

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی كردو له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركی‌ میدیایی خۆی‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی، سوپاسی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی‌ كرد.

ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی‌، پێشوازییان كرد له‌ ئه‌ندامانی‌ نوێی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.

له‌و دیداره‌دا، په‌رله‌مانتاران ستایشی ئه‌رك‌و ماندووبوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵیان كرد، له‌ به‌رانبه‌ر به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركی‌ میدیایی خۆیان و ماندووبوونیان بۆ سه‌رخستنی‌ گوتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و لیستی‌ 194 له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌ماندا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا، باس‌وخواس له‌سه‌ر ئه‌دای‌ فراكسیۆنی‌ داهاتووی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و میكانیزمی‌ داكۆكیی له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك كرا.

هه‌روه‌ك تیشكخرایه‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی میدیایی له‌ نێوان فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌ داهاتوودا، به‌ ئامانجی‌ خستنه‌ڕووی چالاكییه‌كانی‌ فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مان‌و گه‌یاندنی‌ پێشهاته‌كانی‌ ناو په‌رله‌مان وه‌ك خۆی‌، به‌ هاوڵاتییان‌و ڕا گشتی‌.

150 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر