Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ فه‌ڕه‌نسا ناڕه‌زاییه‌كان به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نی‌ به‌رده‌وامه‌

په‌یام

هه‌زاران هاوڵاتی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ بۆ هه‌فته‌ی‌ دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌، نیگه‌رانی‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كان به‌هۆی‌ سیاسه‌ته‌ ئابورییه‌كانی‌ ئیمانوێل ماكڕۆنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌یه‌، كه‌بۆته‌ هۆكاری‌ زیادبوونی‌ تێچووی‌ سوته‌مه‌نی‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ فه‌ڕه‌نسا مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ڕاستڕه‌وو چه‌پڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان بێنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، ئه‌وكات كۆنتڕۆڵكردنی‌ دۆخه‌كه‌ سه‌ختر ده‌بێت، له‌وباره‌وه‌ دینیس جاكوب ئه‌مینداری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ پاریس ڕایگه‌یاند: پێشبینی‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی‌ 30 هه‌زار كه‌س ته‌نها له‌ پاریسی‌ پایته‌خت به‌شداریی‌ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.

لایخۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ پاریس ئاشكرایكرد، كه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌زار پۆلیس له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ دۆخی‌ خۆپیشاندانه‌كان، وتیشی‌ "هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێویسته‌ چاودێری‌ خۆپیشاندانێكی‌ دیكه‌و یاریه‌كی‌ تۆپی‌ پێ‌ و یاریه‌كی‌ ڕێگبی‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی‌ ئه‌و هێزانه‌ قورستر ده‌كات".


87 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر