Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی 10 نهۆمی له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌

په‌یام

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی 10 نهۆمی له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و 2 دوكان سوتاون و رووداوه‌كه‌ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ نزیك فولكه‌ی زراعه‌ی‌ شاری هه‌ولێر و له‌ به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ بینا 10 نهۆمییه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 2 دوكانی تایبه‌ت به‌ جلوبه‌رگی منداڵان و ئافره‌تان سوتاون و دواتر توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكرێت.

عه‌مید شوان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: سەعات (1:20) خولەکی دوانیوەڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئاگرەکە کەوتووەته‌وەو توانراوە لەماوەی (20) خولەکدا لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

به‌پێی قسه‌ی عه‌مید شوان تیمەکانیان توانیویانە لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەکە 2 پیاو  و 3 ژن رزگار بکەن، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.

280 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر