Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆتۆكۆلێك له‌نێوان ژووره‌ بازرگانییه‌كانی سلێمانی‌و دیاربه‌كر‌و باتمان واژۆكرا

په‌یام

سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژووره‌كانی بازرگانی دیاربه‌كر و باتمان له‌گه‌ڵ زیاترله‌ 80 خاوه‌ن كار و كۆمپانیای بازرگانی توركیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی سلێمانی پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی و پیشه‌سازی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیاربه‌كر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ وتی "له‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم و گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیش گرژیان تێكه‌وت بۆیه‌ له‌م سه‌ردانه‌یاندا پرۆتۆكۆلێكیان ئیمزاكرد له‌پێناو چاكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و دروستكردنی ناوه‌ندێكی بازرگانی هاوبه‌ش".

جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی توركیا وتی‌ "داوامان كرد كارێك بكه‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی بانكیمان هه‌یه‌ و داوامان كردووه‌ كه‌ هاوكاریمان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی بازرگانه‌كانمان و په‌یوه‌ندی كردنیان به‌ده‌ره‌وه‌".



272 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر