Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا له‌ پشتیوانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان، نیگه‌رانه‌


په‌یام، ئه‌ركان دارا 


خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: دانانی خاڵی چاودێریی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان و پاڵپشتی شه‌ڕڤانان، جێگای قبوڵكردن نییه‌.

وتیشی "نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی خاڵی چاودێریی له‌ باكوری سوریا، چونكه‌ پێیانوایه‌ ئه‌و جۆره‌ رێكارانه‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات".

نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتی شه‌ڕڤانان له‌ شه‌ڕی دژی داعش و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێنجشه‌ممه‌ی رابردو جه‌یمس ماتێس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ پنتاگۆنه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی گرژیی له‌نێوان كورد و حكومه‌تی توركیا، چه‌ندین بورجی چاودێریی له‌ سنوره‌كانی باكوری سوریا داده‌نێن.

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌شیان گره‌نتیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌ تا له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی داعش نه‌كشێنه‌وه‌.


105 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر