Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێکخراوی قوتابیانی کوردستان: سوکایەتیکردن بە کچەخوێندکارەکانی زانکۆ جێگای قبوڵ نییە


پەیام 

رێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی سوکایەتی بە چەند کچە خوێندکارێکی بەشی ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی دەکات و ئەو کارە بە دوور لە هەموو مۆڕاڵ و عورفێک ناو دەبات. 

رێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: لەکاتی بیستنی هەوالی ئەوەی کە سەگ پەلاماری چەند قوتابیەکی کچی بەشەناوخۆیی سلێمانیی داوە و بریندار بوون لە ناخەوە نیگەرانی کردین، جێی داخە لەساڵی ۲۰۱۸ دا لەهەرێمی کوردستان (سەگ) پەلاماری قوتابیانی بەشەناوخۆیی قلیاسانی زانکۆی سلێمانی بدات و چەند کچە قوتابییەک بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، ئەمە جگە لەسوتانی بەشەناوخۆییەکان و گیانلەدەستدانی خوێندکاران و مەترسیی خشۆکەکانی وەک مارو دووپشک لەوەرزی هاویندا.

وتویشیانە: ئاشکرایە بەپێی عورف و یاسا و ئاین، پاراستنی ژیان یەکێکە لەهەرە سەرەتاییترین ئەو مافانەی کەپێویستە بەرپرسانی ئیداریی زانکۆکان تەرخانی بکەن بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان، بەوپێیەی لەخێزانەکانیان دوورن و لەژێرسایەی خزمەتی زانکۆکاندان. بەڵام ئەم ڕووداوانە بەئاشکرا پێمان دەڵێ ئەو مافە سەرەتاییە پێشێل کراوە.

دڵگرانیشن لە سوکایەتییەکان و رایانگەیاندووە: "مخابن شەوی ڕابردوو ۲۳/۱۱/۲۰۱۸ ژمارەیەک کچە قوتابیی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی قلیاسانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ داواکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و پاراستنی ژیانیان لەدەستی (سەگ)ەکانی دەوروربەری بەشەناوخۆییەکان، بەڵام بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان و وتەی قوتابییەکان لەلایەن بەرپرسە ئیدارییەکان و بەتایبەت کەسێک بەناوی (ن.ح) سوکایەتییان پێ کراوەو وەڵامیان دراوەتەوە بەنەشیاوی و دوور لە هەموو مۆڕاڵ و عورفێک کە ئەمە شیاوی قبوڵکردن نیە."

جەختیشیانکردووەتەوە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، وەک داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی قوتابیان داواکارین لەبەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەزووترین کات سزای ئەو کەسە بدەن و چارەسەری گرفتەکە بکەن. 

هاوکات داواکارین دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان، هەریەک لە (داواکاری گشتیی سلێمانی و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەزووترین کات بێنەسەر خەت لەپێناو پاراستنی ژیان و کەرامەتی قوتابیان و خوێندکاران، لەحاڵەتی چارەسەرنەکردنی ئەم گرفتە مەزنەداو وەلاخستنی لایەنە بەرپرسەکان هەڵوێستی دیکە دەگرینەبەر لەشێوەی مانگرتن و خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری.

ساتەوەختی خۆپیشاندانی خوێندکاران: 

295 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر