Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پێشوازی له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد

په‌یام

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازییان له‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆن و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

له‌دیدارێكدا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ڕێگه‌ی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه‌ سوپاس و ده‌سخۆشییان ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامان و كادیران و ده‌نگده‌رانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ كرد كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ماندونه‌ناسانه‌ هه‌وڵیان بۆ سه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوه‌.

له‌ به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌ڵێنیان دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوار ساڵی داهاتوودا له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بن و له‌گه‌ڵ كێشه‌ی میله‌ته‌كه‌یاندا بن و ببنه‌ به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان.

به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ خواست، هاوكات به‌ ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتر ژماره‌یه‌ك پێشنیاریان خسته‌ به‌رده‌م فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.


182 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر