Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. بڕیاردرا قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوون

په‌یام

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنی ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداو بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ دا كه‌ به‌مدواییانه‌ به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوون.

لة دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ دانيشتنى ژماره‌ 15ـی‌ ئه‌م خووله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌ بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی‌ پێنج كه‌سی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی پێكبهێنرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌.

هه‌روه‌ها بڕیاردرا به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ به‌هۆی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ ئه‌مدوایه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ ئیلزامی‌ نیه‌و حكومه‌ت ناچار نیه‌ په‌یوه‌ست بێت پێیه‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا گفتووگۆی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بكرێت كه‌ تائێستا بێ‌ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ڕێككنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر نه‌كرا.



96 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2018

بابەتی زیاتر