Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ هەڕەشە لەو کاروانەی کۆچبەران دەکات کە دەیانەوێت بێنە ئەمریکا


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد هیچ کەسێک لەو کاروانە حەوت هەزار کەسییەی کۆچبەران کە لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاستەوە بەرەو گەیشتن بە ئەمریکا بەڕێکەوتوون، بەبێ رەزامەندیی دادگا لە ئەمریکا وەرناگیرێن.


سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، کۆچبەرەکان لە مەکسیک دەمێننەوە و ئەگەر بێت و پێویست بکات ئەوا تەواوی سنوورەکانی باشووی ئەمریکا دادەخرێن.

دۆناڵد ترەمپ وتیشی: "دوای ئه‌و گێچه‌ڵه‌ی ده‌یان ساڵی خایاند، ئیدی ئه‌مریكا رێیه‌كی نییه‌ چاو له‌و دۆخه‌ گران و مه‌ترسیداره‌ بپۆشێت".

هاوکات له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی مه‌كسیكدا كه‌ تازه‌ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست رێككه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ ئه‌مریكا داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن له‌ مه‌كسیك ده‌مێننه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی سنووری ئه‌مریكاوه‌ كاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

89 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر