Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرد


په‌یام

له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌كانیان قوتابیانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ جارێكی‌ دیكه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دایه‌وه‌.

خۆپیشاندانی‌ ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بوو، داوایان كرد هه‌رچی‌ زووه‌ كێشه‌كانی‌ خزكه‌تگوزاریان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، له‌گردبوونه‌وه‌كه‌شدا هیچ كه‌س و لایه‌نێكی‌ حكومی‌ نه‌هات به‌ده‌م داواكاریی‌ قوتابیانه‌وه‌و ئه‌وانیش ڕایانگه‌یاند درێژه‌ به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ن

سه‌باره‌ت به‌و سوكایه‌تیه‌شی‌ پێیان كراوه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانه‌وه‌، قوتابیان ده‌ڵێن" ده‌بێت ناوبراو توندترین سزا بدرێت و نابێت ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی‌ كردویه‌تی‌ به‌ئاسانی‌ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت".

هاوكات سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وه‌لاَمی‌ داواكاری‌ قوتابیانی‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كان ده‌داته‌وه‌و، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یه‌نن، ڕاسته‌ كێشه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌  له‌به‌شه‌ ناوخۆیه‌كاندا بوونی‌ هه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌وان چه‌ند مانگێكه‌ داوایان له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی كردووه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رببڕن له‌سه‌ر ته‌نده‌رو گرێبه‌ستی‌ نوێ‌ بۆ كۆمپانیاكان به‌لاَم ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌دواكه‌وتنی‌ كاره‌كان و ئه‌نجام دانی‌ ته‌نده‌ری‌ نوێ‌ بۆ ئه‌مساڵ

خۆپیشاندانی‌ قوتابیانیش به‌مافی‌ ڕه‌وای‌ خۆیان ده‌زانن و ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌وه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و كۆمپانیای‌ پاككه‌ره‌وه‌و چاككه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بن، ئه‌و كه‌سه‌شی‌ سوكایه‌تی‌ به‌قوتابیان كرد زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ لابراوه‌و كه‌سێكی‌ دیكه‌ هێندراوه‌ته‌ جێگه‌كه‌ی‌ و لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ پێكهێندراوه‌و دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كان بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

سه‌باره‌ت به‌سزادانی‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ خۆپیشاندانیان كردووه‌و له‌ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وتوون زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت" سزای‌ هیچ قوتابیه‌ك نادرێت و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ناكرێت و ئه‌وانه‌شی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ فه‌سڵ كردنیان كردوه‌ گوزارشت له‌بۆچوونی‌ زانكۆ ناكات".هاوكات سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆماوه‌ی 3 رۆژ ده‌وامی فه‌رمی زانكۆیان له‌ ته‌واوی به‌ش و كۆلیژه‌كان راگرت. 



132 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر