Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

25ـی‌ تشرینی‌ دووه‌م؛ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ دژی‌ ژنانه‌


په‌یام

به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ دژی‌ ژنان چه‌ندین چالاكی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چن. به‌پێی‌ ئامارێكیش: ته‌نیا له‌ نۆ مانگی‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 90 ژن خۆیان كوشتووه‌ و كوژراون.


ئه‌مڕۆ 25ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، ڕۆژی‌ جیهانیی‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ دژی‌ ژنانه‌ و، له‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتاندا چالاكیی‌ تایبه‌ت به‌و یاده‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش، ڕێكخروه‌كانی‌ ژنان و ئافره‌تان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك كۆڕ و سیمینار و چالاكیی‌ جیاواز بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ ئافره‌تان و ڕه‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ریان سه‌باره‌ت ماف و ئازادییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به‌پێی‌ ئامارێك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی‌ ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌تای‌ ساڵی 2018 دا، 54 ئافره‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆیان كوشتووه‌، كه‌ زۆرترینیان له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك بوون، 37 ئافره‌تی دیكه‌ش كوژراون كه‌ زۆرترینیان له‌ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بوون".

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ "90 ئافره‌ت خۆیان سووتاندووه‌ و، 113 ئافره‌تی دیكه‌ش سووتاون".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی‌ ئافره‌تان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌"له‌و نۆ مانگه‌دا حه‌وت هه‌زار و 192 سكاڵا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆمار كراون، كه‌ له‌نێویاندا 87 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی‌ هه‌بووه‌ ".

130 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر