Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. دادگا پێكدادانی‌ چه‌كداری‌ خێڵه‌كان وه‌ك كرده‌ی‌ تیرۆریستی‌ ده‌ناسێنێت


په‌یام

یاساناس و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، تارق حەرەب رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی کە پێکدادانە چەکدارییە خێڵەکییەکانی بەکردەی تیرۆریستی ناساندووە.


تارق حەرەب رایده‌گه‌یه‌نێت: "دادگاکان لە عێراق بە کرداری دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی کە پێکدادنە چەکدارییە خێڵەکییەکان بەکردەی تیرۆریستی ناساندووە، ھەروەھا بەپێی یاساکەش، سزای ئەو تاوانە، لەسێدارەدانە". 

ئەو یاساناسە روونشیکردەوە، ھەر کەسێک پەنا بباتە بەر پێکدادانی خێڵەکی، ئەوا بە کردەی تیرۆریستی ھەژمار دەکرێت، ھەروەھا رێگەشی پێنادرێت لە داھاتوودا ھیچ وەزیفییەکی حکوومی بگرێتە دەست.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە یاساکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ھانی پێکدادانی خێڵەکی دەدەن یان دەستیان لە پێکدادانەکە ھەبێت، یان تیایدا بەشداری بکەن.

ناوە ناوە پێکدادانی چەکداری خێڵەکی لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق روودەدەن کە زۆرجار حکوومەت بەڕێگەی سوڵح کۆتایی پێیان ھێناوە.


124 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر