Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوتابییانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانيان ده‌كه‌ن

په‌یام

له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌كانیان قوتابیانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ جارێكی‌ دیكه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دایه‌وه‌.

خۆپیشاندانی‌ ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بوو، داوایان كرد هه‌رچی‌ زووه‌ كێشه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاریان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، له‌گردبوونه‌وه‌كه‌شدا هیچ كه‌س و لایه‌نێكی‌ حكومی‌ نه‌هات به‌ده‌م داواكاریی‌ قوتابیانه‌وه‌و ئه‌وانیش ڕایانگه‌یاند درێژه‌ به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و سوكایه‌تیه‌شی‌ پێیانكراوه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانه‌وه‌، قوتابیان ده‌ڵێن "ده‌بێت ناوبراو توندترین سزا بدرێت و نابێت ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی‌ كردویه‌تی‌ به‌ئاسانی‌ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت".


205 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر