Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانكۆی‌ سلێمانی‌: ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ سووكایه‌تی‌ به‌ قوتابیان كرد له‌ كاره‌كه‌ی‌ لابراوه‌

په‌یام

د.ئاراس فه‌ریق جێگری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆ كاروباری‌ خوێندكاران، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕاسته‌ كێشه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌  له‌به‌شه‌ ناوخۆیه‌كاندا بوونی‌ هه‌یه‌و چه‌ند مانگێكه‌ داوایان له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی كردووه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رببڕن له‌سه‌ر ته‌نده‌رو گرێبه‌ستی‌ نوێ‌ بۆ كۆمپانیاكان، به‌ڵام ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌دواكه‌وتنی‌ كاره‌كان و ئه‌نجامدانی‌ ته‌نده‌ری‌ نوێ‌ بۆ ئه‌مساڵ.

راشیگه‌یاند: خۆپیشاندانی‌ قوتابیان مافی‌ ڕه‌وای‌ خۆیانه‌و له‌هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌شه‌وه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و كۆمپانیای‌ پاككه‌ره‌وه‌و چاككه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بن، سەرپەرشتیاری پێشووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیش كه‌ سوكایه‌تی‌ به‌قوتابیان كرد له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ لابراوه‌و كه‌سێكی‌ دیكه‌ هێندراوه‌ته‌ جێگه‌كه‌ی‌ و لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ پێكهێندراوه‌و دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كان بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌سزادانی‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ خۆپیشاندانیان كردووه‌و له‌ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وتوون د.ئاراس فه‌ریق وتی‌ "سزای‌ هیچ قوتابیه‌ك نادرێت و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ناكرێت و ئه‌وانه‌شی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ فه‌سڵ كردنیان كردووه‌ گوزارشت له‌بۆچوونی‌ زانكۆ ناكات". 

هاوكات سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌وامی فه‌رمی زانكۆیان له‌ ته‌واوی به‌ش و كۆلیژه‌كان راگرت. 


386 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر