Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. پێكدادانی چه‌كداریی خێڵه‌كی به‌ كرده‌ی تیرۆریستی ده‌ناسێنرێت

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌ خێڵه‌كییه‌كانی به‌ كرده‌ی تیرۆریستی ناساند و، به‌پێی‌ یاساش سزای‌ ئه‌و تاوانه‌ له‌سێداره‌دانه‌. 

تارق حه‌رب، یاساناس و ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ده‌ستیكردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی كه‌ پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌ خێڵه‌كییه‌كانی به‌ كرده‌ی تیرۆریستی ناساندووه‌".

تارق حه‌رب وتیشی "دادگاكانی‌ عێراق به‌ كرداری ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ كردووه‌ و، به‌پێی یاساش سزای ئه‌و تاوانه‌ له‌سێداره‌دانه‌".

وه‌كو ئه‌و یاساناسه‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ "هه‌ر كه‌سێك په‌نا بباته‌به‌ر پێكدادانی خێڵه‌كی، ئه‌وا كاره‌كه‌ی‌ به‌ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یشی پێ نادرێت له‌ داهاتوودا هیچ پۆست و ئه‌ركێكی‌ حكوومی بگرێته‌ ده‌ست".

تارق حه‌رب ده‌ڵێت "یاساكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هانی پێكدادانی خێڵه‌كی ده‌ده‌ن، یان ده‌ستیان له‌ پێكدادانه‌كه‌دا هه‌بێت و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ به‌شداریی تێدا بكه‌ن".

ده‌ركردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ پاش ئه‌وه‌ هات "پێكدادانی چه‌كداریی گه‌وره‌ی‌ خێڵه‌كی له‌ناو ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی عێراق هاوشێوه‌ی‌ ڕابردوو به‌رده‌وامه‌، كه‌ زۆر جار حكوومه‌ت به‌ ڕێگه‌ی سوڵحی‌ عه‌شائیری‌ چاره‌سه‌ری‌ كردوون".


151 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر