Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. پارتی یه‌كێتیی نیشتمانیی ڕاستڕه‌و به‌ نانه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ تۆمه‌تبارده‌كرێت



ده‌یان خۆپیشاندان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ فه‌ره‌نسا دژ به‌ زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی درێژه‌یان هه‌یه‌، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌ش سه‌رۆكی‌ پارتێكی‌ فه‌ره‌نسا به‌ نانه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا تۆمه‌تبار ده‌كات.

له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانه‌كان دژ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به‌رده‌وامن و، خۆپیشانده‌ران به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕوویان له‌ شه‌قامی شانزلیزه‌ی‌ ناوه‌ڕاستی شاری پاریسی پایته‌خت كرد.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ شه‌قامی شانزلیزه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروستبوو، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گرووپێك له‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ به‌ ڕاستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان ناوده‌برێن. به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ ده‌رگاكانی تاوه‌ری ئیڤڵ به‌ ڕووی سه‌ردانكه‌راندا داخران.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كریستۆف كاستانیر، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند "نزیكه‌ی هه‌زار و 600 خۆپیشاندان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ئه‌نجامدراون و، تیایاندا نزیكه‌ی 106 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه‌".

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فه‌ره‌نسا، مارین لو پێن سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی نیشتمانیی ڕاستڕه‌ویشی به‌ به‌رپرسیار له‌ توندووتیژییه‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كان ناوبرد.

له‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ گرووپێك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ژێر ناوی "ئێله‌گه‌ زه‌رده‌كان"، ئیدانه‌ی‌ زیادكردنی باجی سوومه‌تنی له‌ فه‌رنسا ده‌كه‌ن و، له‌ زۆر شاری ئه‌و وڵاته‌ به‌ تایبه‌تی پاریسی پایته‌خت، خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن. تا ئێستاش سه‌دان خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.


140 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر