Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوی‌ خوشكان: بارودۆخی‌ ئافره‌تان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دڵخۆشكه‌ر نییه‌

په‌یام

ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێـت: بارودۆخی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دڵخۆشكه‌ر نییه‌ و پێویسته‌ كاری جیددی و پلان بۆ داڕێژراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژ به‌ ئافره‌تان بكرێـت.

ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان له‌ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ دژی‌ ژناندا، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "مێژووی ڕه‌وشی ئافره‌ت له‌ جیهاندا پڕیه‌تی له‌ وێستگه‌ی مه‌ترسیداری پێشێلكردنی مافه‌كانیان و به‌ كه‌م سه‌یركردنیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌روازه‌یه‌ك به‌ ڕووی ئافره‌تاندا كراوه‌ته‌وه‌ و، له‌ ده‌قه‌ قورئانی و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌كاندا ماف و ئه‌ركه‌كانیان هاوشانی پیاوان بۆ ده‌ستنیشانكراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان و كه‌یسه‌كانی توندووتیژی، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه‌ دۆخی ئافره‌تی كورد دڵخۆشكه‌ر نییه‌ و، پێویسته‌ كاری جیددی و پلان بۆ داڕێژراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژ به‌ ئافره‌تان و به‌ده‌ستهینانی مافه‌ ڕه‌واكانیان بكرێت".

ڕێكخراوی خوشكانی‌ ئیسلامیی كوردستان به‌ڵێنی‌ دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاروانی خه‌باتی‌ هۆشاركردنه‌وه‌ و به‌دیهێنانی‌ مافه‌ ڕه‌واكانی‌ ئافره‌تان به‌رده‌وام بێت. داوا له‌ دام و ده‌زگا حكومی و حیزبییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و، چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانیش ده‌كات هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان بده‌ن، به‌ ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیرو ئارام له‌ هه‌رێمی كوردستان.


138 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر