Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق: 21 كه‌س به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: بارانی‌ به‌خوڕو لافاو له‌ هه‌ندێك پارێزگا به‌رده‌وامه‌ و، ژماره‌ی‌ قوربانییانیش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ تائێستا 21 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ لافاو به‌هۆی‌ ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ڕووی‌ له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كردووه‌، به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌".

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق ئاشكرایكردووه‌ "له‌ نوێترین ڕووداودا به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ واست شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان "گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ به‌هۆی‌ ڕووخانی‌ خانووه‌كه‌یانه‌وه‌ بووه‌".

هه‌روه‌ها وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق ڕایگه‌یاند"له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردووشدا له‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین پێنج كه‌س و، له‌ پارێزگای‌ زیقار دوو كه‌س و، له‌ پارێزگاكانی‌ به‌سره‌ و میسان و واستیش سێ‌ كه‌سی‌ دیكه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌".

هه‌ر به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ ده‌یان كه‌سی‌ دیكه‌ برینداربوون و سه‌دان ماڵ زیانی‌ گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه‌، به‌ جۆرێك كه‌ نزیكه‌ی‌ 10 خانوو به‌ ته‌واوی‌ ڕووخاون.

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ عێراق به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای‌ واست، ڕه‌شه‌بای‌ به‌هێزیش له‌گه‌ڵ بارانه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌بای‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پچڕاوه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دره‌ختیشی‌ ڕاماڵیوه‌.


171 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر