Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدێكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی‌ كرد




وه‌فدێكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا به‌ یاوه‌ری باڵیۆز و كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن، سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.

له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان و به‌رزنرخاندنی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌ په‌یوه‌ندیی مێژوویی و له‌ مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌ره‌نسا كرد.

له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی  بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم باسكرد و رایگه‌یاند: له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌ نێوان لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیانپێكردووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌ و هیوای خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق به‌ره‌وپێشتر بچن.

131 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر