Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. سه‌عید كاكه‌یی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران دوورخرایه‌وه‌

په‌یام

به‌ تۆمه‌تی‌ سه‌رپێچی‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی‌، سه‌عید كاكه‌یی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگ له‌ ئه‌ندامێتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق دوورخرایه‌وه‌ و، لیژنه‌یه‌كیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ پێكهێنراوه‌.

به‌پێی‌ نووسراوێكی‌ ئه‌میندارێتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق "ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیدا ڕۆژی‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌ بڕیاری‌داوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ سه‌عید كاكه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ناوبراو بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگ".

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌عید كاكه‌یی‌ به‌پێی‌ "یاسای‌ به‌رزه‌فتكردنی‌ فه‌رمانبه‌ران و به‌ پاساوی‌ سه‌رپێچی‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ پیشه‌كه‌ی‌، له‌ ئه‌ندامێتی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران لیژنه‌یه‌كی‌ چوار كه‌سیشی‌ له‌ سێ‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ كاروباری‌ یاسایی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ ناوبراو پێكهێناوه‌، كه‌ پێویسته‌ لیژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌دا ڕاسپارده‌كانی‌ ڕاده‌ستی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران بكات.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق پاشئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌عید كاكه‌یی‌ له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ دانی‌ به‌وه‌دا نا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ساخته‌كاریی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجامدراوه‌ و، به‌ڵگه‌ی‌ سه‌لمێنه‌ری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.


163 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر