Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ توركیا ده‌یه‌وێت سزادانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێشبخات

په‌یام

حكوومه‌تی توركیا له‌ هه‌وڵدایه‌، سزادانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، پێشبخات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

فورات ئه‌پئۆزده‌میر، پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕیاری زیندانیكردنی ده‌میرتاش له‌ دادگای ناوخۆیی پێشخراوه‌ و ده‌خوازێت سزای چوار ساڵ و 8 مانگ سزادان په‌سه‌ند بكرێت.

پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وتیشی "ئه‌گه‌ر سزادانی ده‌میرتاش گه‌یه‌ندرابایه‌ 5 ساڵ، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ ده‌نێردرایه‌ دادگای باڵا و پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی له‌و كاته‌دا دواده‌كه‌وێت.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ره‌نگه‌ ده‌میرتاش سزا بدرێت و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یان لێده‌خویندرێته‌وه‌، كه‌ خواستێك هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی سزادانی ده‌میرتاش.

ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌ تۆمه‌تی‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ زینداندایه‌.


176 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر