Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیژنه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی: نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتیی‌ عێراقی بێسه‌روشوێنن

په‌یام

لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنبووان ئاشكرایكرد: له‌ ڕووی‌ زۆریی‌ ژماره‌ی‌ بێسه‌روشوێنبووانه‌وه‌ عێراق له‌ ڕیزبه‌ندیی‌ یه‌كه‌می‌ جیهاندایه‌.

لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنبووان، ڕایگه‌یاند "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ سه‌دان هه‌زار عێراقیدا ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی‌ جه‌نگه‌كانی‌ ده‌یان ساڵی‌ ڕابردووی‌ عێراقه‌وه‌ بێسه‌روشوێن بوون".

كاترین سیسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنبووان، ئاشكرایكرد "له‌ ڕووی زۆریی ژماره‌ی بێسه‌روشوێنبووانه‌وه‌، عێراق له‌ ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه‌".

ناوبراو وتیشی‌ "له‌ ئێستادا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتیی‌ عێراقی بێسه‌روشوێنن و، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كانیان ده‌كه‌ن".

به‌هۆی‌ ئه‌و جه‌نگه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییانه‌ی‌ له‌ ده‌یان ساڵی‌ ڕابردوودا ڕوویان داوه‌، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیی‌ عێراقی‌ كوژراون و بێسه‌روشوێن بوون، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆریان له‌ جه‌نگی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ نێوان عێراق و ئێراندا بووه‌.


97 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2018

بابەتی زیاتر