Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لار.. به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیله‌ده‌ستداو 50 ی دیكه‌ش برینداربوون

په‌یام

به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی‌ ڕابردووه‌وه‌ له‌ قه‌زای‌ كه‌لار 2كه‌س گیانیله‌ده‌ستداو 50 كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ گه‌رمیان ڕایگه‌یاند "شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ كه‌لار 52 كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان ژن بوون، به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌".

زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی‌ ترس له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ تووشی‌ شۆك بوون و، چه‌ند كه‌سێكیشان برین و شكاوییان هه‌بووه‌.

په‌یامنێری‌ په‌یام وتیشی‌ "پاش گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌، دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی محه‌مه‌د فه‌تاح ڕۆسته‌م و فه‌خریه‌ عه‌بدولكه‌ریم وه‌لی، گیانیانله‌ده‌ستداوه‌".

هه‌ر به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ له‌ كه‌لار بڕیار دراوه‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌یان تێدایه‌ بۆ كاتێكی‌ تر دوابخرێت.

له‌ شاری‌ خانه‌قینیش پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌هۆی‌ ترسان و بریندار بوونه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون، به‌ڵام بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی‌ ماددیی‌ ئه‌وتۆی‌ به‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌گه‌یاندووه‌.





608 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر