Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی مامۆستا عه‌لی باپیر چاپ‌و بڵاو ده‌كاته‌وه‌


په‌یام

تۆڕی‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر چاپ‌و بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی‌ (قوڕئان و پاكسازیی و چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستاندا).

تۆری‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر به‌ناوی‌ به‌ناوی‌ (قوڕئان‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا) چاپ‌و بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ش بریتیە لەكۆی بیست و پێنج (25) ئاڵقە چاوپێكەوتنی‌ نێوان مامۆستا عه‌لی‌ باپیرو رۆژنامه‌نووس‌و پێشكه‌شكاری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام(دانا موحەممەد) له‌ به‌رنامه‌یی‌ (به‌دانایی‌).

له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا: (قوڕئان و پاكسازیی و چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستاندا) مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌نووسێت: ئەم بەرهەمەی بەردەستت هەوڵ و هەنگاوێكی دیكەی بەندەیە لەو پێناوەدا “دوای كتێبی: (ڕوانێنێكی ئیسلامییانە بۆ واقیعی ئێستامان: گرفت و چارەسەر)” كە هیوادارم كەلێنێكی باش بگرێ و مایەی بەرچاو ڕوونیی و هۆشیاریی و بێداریی زیاتری خەڵكێكی زۆر بێ.

فــاروق عــەلــی، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی كۆمەڵ پێشه‌كییه‌كی‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ نووسیوه‌و ده‌ڵێت، لە ڕوانگەی ئەوەی كە نووسین، یەكێكە لە سەرەكیترین ژانری بواری ڕۆشنبیری، دەتوانێت لە دوو ڕوانگەی جیاوازەوە، كارییگەرییەكانی خۆی لەسەر خوێنەر، دروست بكات.

یەكەم: ڕوانگەی ڕاستەوخۆ، نووسین دەتوانێت بەشێوەیەكی كردەیی و خێرا ئەو مەبەست و ئامانجانە لە نووسەرەوە بگوازێتەوە بۆخوێنەر، بەشێوەیەكی تێرو تەواو، هەروەها زۆر خێرا كاریگەریی لەسەر زیهن و بۆچونەكانی دروستبكات، هەربۆیە كتێب لە مێژووی خۆیدا توانیویەتی یەكێك بێت لە ڕێگا خێراو كارییگەرەكان لەبواری هۆشیاریی و رۆشنبیرییدا.

دووەم: نووسین لەچوارچێوەی كتێبدا ئەرشیف دەكرێت و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، رەنگە تێكست لەچوارچێوەی كتێبدا شانسی گەورەی هەبێت بۆ مانەوە.
لەم ڕوانگانەوە و پەرۆشیمان بۆ بواری مەعریفەو كتێب، هەروەها بۆ خوێنەرانی كوردو ئاگایی زیاتریان بۆ نووسراوەكانی بەڕێز (مامۆستا عەلی باپیر)، كە بەرلەوەی سیاسییەكی كارای سەرگۆڕەپانی سیاسەتكردن بێت، بۆ (چواردەیە) دەچێت وەك نووسەرێكی پڕ لە ئەرك و پەیامدار، سەرگەرمی نووسین و ئارگۆمێنتكردنی بۆچونەكانییەتی.

به‌رێوه‌به‌ری‌ تۆری‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ ده‌شنوسێت، ئەم بەرهەمە كەپێشتر یەكێك بوو لەبەرنامەكانی كەناڵی ئاسمانیی پەیام بەناوی (بەدانایی) جارێكی دیكە لەبەر گرنگی بابەتەكە، بە پێویستمانزانیی بەشێوەی كتێب پێشكەشی خوێنەرانی بكەین.

به‌رێوه‌به‌ری‌ تۆری‌ میدیای‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، گرنگی ئەم بەرهەمە لەوەدایە كە مامۆستا عەلی باپیر، لە ڕوانگەی دونیابینیی قووڵی خۆیەوەو بەپشتبەستن بە بەڵگە قوڕئانییەكان و فەرموودە ڕاستەكانی پێغەمبەر (دروودی خوای لە سەر بێت)و ئەو ئاگاییەی كە لەسەر داكەوتەو واقیعەكان هەیەتی، تێزەكانی خۆی دادەڕێژێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، ئەم كتێبە كە (تۆڕی میدیایی كۆمەڵ) چاپ و بڵاوی دەكاتەوە، لەوەوە دێت كە لەكاتی دابەزینی ئەم بەرهەمە بەشێوەی دیداری تەلەفیزیۆنی، پێشوازییەكی باشی لێكراو توانی ئەندازەیەكی باش وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری هەنووكەیی پەیوەست بە كاریگەریی ئاینی ئیسلام و كاریگەریی شەریعەتەكەی لەبواری كردەییدا ڕوون بكاتەوە، لەم بەرهەمەدا ئاگایی و توانای فیكریی و ڕەنگدانەوەی لەبواری ئاینناسیی و گواستنەوەی بۆ ڕووبەری كردەیی كردنی مامۆستا دەردەخات، دوای خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە، لەوە تێدەگەیت كە ئاستی تێگەیشتن و توانای تەفسیركردن و تەرجەمەكردنی ئیسلام و شەریعەتەكەی لەلای مامۆستا، لە ئاستێكی باڵاو قووڵدایە.

به‌رهه‌مه‌كه‌ وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك كتێب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌؛ لە چه‌ناڵی‌ تایبه‌تی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، https://www.youtube.com/user/alibapir1/videos

160 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر