Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. 729 كه‌س به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردووه‌وه‌ برینداربوون

په‌یام

ژماره‌ی‌ بریندارانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای‌ كرماشان بۆ 729 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌. به‌رپرسانی‌ ئێران ده‌ڵێن: بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی‌ ماددیی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌بووه‌.

سه‌عات حه‌وت‌و 36 خوله‌كی شه‌وی‌ ڕابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگاكانی ئیلام‌و سنه‌ و كرماشان‌و گیلانی خۆرئاوای ئێران‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند.

ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئیرنا) بڵاویكرده‌وه‌: بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ قووڵیی حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی زه‌وی‌و به‌ دووری 17كیلۆمه‌تر له‌ سه‌رپێڵی زه‌هاو و 18 كیلۆمه‌تر له‌ قه‌سری شیرین‌و 127 كیلۆمه‌تر له‌ كرماشان ڕوویداوه‌‌و، گوڕه‌كه‌یشی 6 پۆینت چوار پله‌ بووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بڵاویكرده‌وه‌ "729 برینداری‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئێران، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌".

زۆرینه‌ی‌ برینداره‌كان له‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو و گیلانی‌ ڕۆژئاوا و قه‌سری‌ شیرین بوون. به‌رپرسانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "به‌راورد به‌ به‌هێزیی‌ زه‌مینله‌رزه‌كه‌ زیانه‌ ماددییه‌كان كه‌م بوون".

ڕۆژی‌ 12ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017 ش، به‌ هه‌مان شێوه‌ زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك شاری‌ سه‌رپێڵی زه‌هاوی گرته‌وه‌ كه‌ گوڕه‌كه‌ی‌ حه‌وت پۆینت سێ‌ پله‌ بوو، له‌ ئاكامدا 620 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 12 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.


284 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر