Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌


په‌یام

پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌. وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ش به‌ وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند: له‌ پلانه‌ 35 خاڵییه‌كه‌ی‌ چاكسازی‌، پێنج خاڵ خراونه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هه‌شت خاڵی‌ دیكه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاردایه‌.

له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆنفرانسی‌ چاكسازی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌چوو و، تێیدا هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ باسیان لێوه‌ كرا.
كه‌ریم سنجاری‌، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، ڕایگه‌یاند "پلانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشه‌مه‌رگه‌ بۆ چاكسازیی‌ گشتی‌، به‌ هاوكاریی‌ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت وتیشی‌ "پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن بۆردی‌ چاكسازییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ چوار ئه‌فسه‌ری‌ پله‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕاوێژكارانی‌ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا پێكهاتووه‌ و، تا ئێستا 35 كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌ ".
كه‌ریم سنجاری‌ ئاشكرای‌ كرد "له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌ كۆی‌ 35 خاڵی‌ پرۆژه‌كه‌، پێنج خاڵیان خراونه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، هه‌شت خاڵی‌ دیكه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاركردندایه‌".

سنجاری داوای له‌ یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 كرد، پاڵپشتیی پرۆژه‌ی‌ چاكسازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوپایه‌كی مۆدێرن له‌ پێشمه‌رگه‌ پێك بهێنرێت.
كۆنفرانسه‌كه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن میدیاكانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌ ڕووماڵ كرا و، میدیاكانی‌ دیكه‌ بۆ ڕووماڵی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ بانگهێشت نه‌كرابوون.

207 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر