Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر بۆ وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا: ده‌ستله‌كاربكێشه‌وه‌


په‌یام

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ و داوای‌ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌نوسێت، گرفتی ئه‌م به‌شه‌ ناوخۆییان تازه‌ نیه‌، هه‌میشه‌ له‌وه‌زی سه‌رمادا ئه‌م گرفته‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان گرفت سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌نده‌ به‌ده‌م داواكانیانه‌وه‌ بووین و به‌ڵێنی چاره‌سه‌رو جێبه‌جێكردنی داوای قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان درا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر پینه‌و په‌ڕۆ بوو! 


سۆران عومه‌ر له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا به‌ناونیشانی‌  (سه‌گه‌كان دور بخه‌نه‌وه‌ ! جه‌نابی وه‌زیر ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه‌و داوای لێبوردنیش بكه‌ ...) نوسیویه‌تی‌، له‌م كابینه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ بوو به‌هۆی وه‌زیره‌كه‌ی و هه‌ندێ سه‌رۆك زانكۆو په‌یمانگه‌وه‌ گرفتی زۆری هه‌بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌و وه‌زیره‌دا به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان كرا به‌ پاره‌! زۆرترین خوێندكار ناوی له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان نه‌هاتۆته‌وه‌، شكستیان به‌ تاواناسازی هێنا، گیرفانسازیان زۆر ئازاردا، ئاسته‌نگی تاقیكردنه‌وه‌ی ئینگلیزیان كرده‌ ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م خوێندنی باڵا، زۆر بواری خوێندنیان كرده‌ پاره‌، بۆ یه‌ك ساتیش داكۆكیان له‌ ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆیی نه‌كرد، زۆر گرفتی دیكه‌، به‌بڕوای به‌نده‌ به‌شێكی ئه‌م كێشانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رنه‌كه‌وتویی وه‌زیری خوێندنی باڵاوه‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی زانكۆكان له‌لایه‌ن حزبه‌ باڵاده‌سته‌كانه‌وه‌ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌و زۆرترین ده‌‌ستوه‌ردانی حزبی تێدا ده‌كرێ! 

هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت، ئه‌وه‌ی له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ڕوده‌دات سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ چۆن كادرێكی حزبی نابه‌رپرس كراوه‌ته‌ به‌رپرسی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و له‌ساتی داخوازیه‌كانیاندا چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات! 

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، گرفتی ئه‌م به‌شه‌ ناوخۆییان تازه‌ نیه‌، هه‌میشه‌ له‌وه‌زی سه‌رمادا ئه‌م گرفته‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان گرفت سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌نده‌ به‌ده‌م داواكانیانه‌وه‌ بووین و به‌ڵێنی چاره‌سه‌رو جێبه‌جێكردنی داوای قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان درا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر پینه‌و په‌ڕۆ بوو! 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وه‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌ به‌شی ناوخۆیی دابین بكات به‌ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌ منه‌تیش نیه‌و داهاتی خه‌ڵك خۆیه‌تی به‌شه‌ زۆره‌كه‌ی ده‌دزن كه‌مه‌كه‌ی بكه‌نه‌ خزمه‌تگوزاری ژیانی خه‌ڵك! ناكرێ وابزانن خێر به‌قوتابیان ده‌كه‌ن كه‌له‌و به‌شه‌ ناوخۆییانه‌دا ده‌مێننه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زیر ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌و به‌رپرسی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌و براده‌ره‌ش كه‌ بێ ڕێزی كردووه‌ به‌سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێ. 
جگه‌ له‌وه‌ وه‌زیر پێویسته‌ داوای لێبوردن له‌ كچانی به‌شه‌ ناوخۆیی سلێمانی بكات و ئه‌وانه‌ش سزا بدات كه‌ به‌وجۆره‌ مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و سه‌گه‌كانیش دور بخاته‌وه‌...

554 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر