Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوورخستنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ حكومه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانی پارتی


په‌یام

ڕۆژنامەنوسێکی پارتی له‌باره‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و نیازی‌ پارتی‌ بۆ دانانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، پارتی‌ مه‌سرور بارزانی‌ كوری‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌كاته‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


رێبوار كه‌ریم وه‌لی‌، رۆژنامه‌نووسی‌ نزیك له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات، چوار بژاردە لەبەردەم پارتیدایە و بەهێزترینیان ئەوەیە مەسرور بارزانی ببێتە سەرۆکی حکومەت.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، بژاردەی یەکەمدا بۆ جارێکی تر نێچیرڤان بارزانی ببێتەوە سەرۆکی حکومەت و لە ماوەی چوار ساڵدا پۆستی سەرۆکی هەرێم کارا بکرێتەوە، بژاردەی دوەمیش بە شێوەیەکە تا کاراکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم کەسێک لە دەرەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بکرێتە سەرۆکی حکومەت، لە بژاردەی سێیەمدا نێچیرڤان بارزانی دەبێتە سەرۆکی حکومەت و هەرکات پۆستی سەرۆکی هەرێم کارا کرایەوە ئەو ببێتە سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی جێگەی بگرێتەوە و ببێتە سەرۆکی حکومەت.


ڕۆژنامەنوسەکەی نزیک لە پارتی بەهێزترین بژاردەی بەردەستی پارتی دەخاتەڕوو کە خۆی پێی وایە ئەوەیان پەسەند دەکرێت و بریتیە لەوەی "مەسرور بارزانی رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیش سەرۆكایەتی شاندی دانوستانكاری پارتی بكات و چوارچێوەی دانوستاندنەكان بۆ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم فراوان بكات".


1543 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر