Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكانی عێراق ناكرێت

په‌یام

(حازم ڕدێنی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌واڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ بڕیار بوو له‌ 22ی مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.

ڕدێنی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: كۆمیسیۆن به‌ فه‌ڕمی ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی كاتی پێویسته‌وه‌ ناتوانێت له‌ واده‌ی‌ دیارییكراودا كه‌ 22ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی كۆمیسیۆن وتیشی: كۆمیسیۆن له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ساڵی داهاتوو واده‌كه‌ی دیاریی ده‌كرێت.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌برد و لایه‌نه‌كانیش به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی تۆمه‌تباریان كرد.


164 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر