Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری به‌غدا بۆ ڕێگری له‌ لافاو داوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ ده‌كات

په‌یام

پارێزگاری به‌غدا داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نددیاره‌كان كرد، رێوشوێنی به‌په‌له‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌ به‌غدا بگرنه‌به‌ر.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌توان عه‌توانی پارێزگاری به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ، لافاو شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ نزیك به‌ شاره‌كه‌ن بگرێته‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی رێوشوێنی به‌په‌له‌ بگرێته‌به‌ر.

پارێزگاری به‌غدا وتیشی "ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانییه‌كانمان له‌ شاری به‌غدا راسپاردووه‌ كه‌ له‌ ئاماده‌باشيدابن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو".

عه‌توان عه‌توانی ره‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت كه‌ تا ئێستا هیچ پڕۆژیه‌كی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای به‌غدا جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی "له‌ ساڵی 2013وه‌ تائێستا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای به‌غدا جێبه‌جێنه‌كراوه‌".


205 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر