Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕیكلامكردن بۆ ده‌رمان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

په‌یام

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕیكلامكردن بۆ ده‌رمان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت".

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی رێكلامكردن بۆ ده‌رمان و بابه‌ته‌ ده‌رمانسازییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه‌ كه‌ تیایدا پڕوپاگه‌نده‌ و رێكلامكردنی بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌  قه‌ده‌غه‌كردووه‌ كه‌ پێویستیان به‌ راچێته‌ی پزیشكی هه‌یه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیدا ئاماژه‌ به‌ بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادرێت به‌ رێكلامكردن و پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ئه‌و ده‌رمان و بابه‌ته‌ ده‌رمانسازییانه‌ی كه‌ به‌كارهێنانیان، پێویستی به‌ راچێته‌ی پزیشكی هه‌یه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دیكه‌ كه‌ پێویستیان به‌ راچێته‌ نییه‌، ده‌بێت له‌ رێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ مۆڵه‌تی رێكلامكردن وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها نابێت جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و تاقیگه‌یی له‌ رێكلامی هیچ جۆره‌ كاڵا و خوارده‌مه‌نییه‌ك به‌كار بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


150 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر