Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ‌ دادگایی‌ هاوكارانی‌ به‌عس له‌ كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

په‌یام

بریاره‌ سبه‌ی  (27/11/2018) بۆ دووه‌مجار له‌ دادگای هه‌ڵه‌بجه‌، پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا بیانییانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ هاوكاریكردن و پێدانی‌ چه‌ك به‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ كاتی‌ كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵی‌ 1988 دا.

لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی‌ سبه‌ی‌ چاره‌نوسسازه‌، هه‌ر چه‌نده‌ دادگا گوێ‌ له‌ هه‌ردوولا ده‌گرێت، سكاڵاكار كه‌ ئێمه‌ین و تۆمه‌تبارانیش ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ن كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی هاوكاریی رژێمی به‌عسیان كردوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد" چاوه‌روان ده‌كه‌ین، چه‌ند كه‌سێك له‌ سكاڵا له‌سه‌ر تۆماركراوه‌كان، له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن، ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ له‌ روی مادییه‌وه‌ داوای قه‌ره‌بو ده‌كرێت، بۆ وارسی شه‌هیده‌كان، ئه‌م دادگاییكردن و بانگهێشتكردنه‌ی تۆمه‌تباره‌كان بۆ به‌رده‌م دادگا گرنگی‌ خۆی‌ ده‌بێت بۆ كه‌یسی‌ كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌".

له‌به‌رواری‌ (13/3/2018)، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ دادگا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی‌ هاوكاری‌ رژێمی‌ به‌عسیان كردووه‌، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رێگه‌ی تیمێك له‌ پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ر (25) كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بیانی تۆمار كرد، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سكاڵا له‌سه‌ر تۆماركراوه‌كان، دادگا بڕیاری دواخستنی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ دا  بۆ رۆژی‌ 3 شه‌ممه‌ (27/11/2018).

168 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر