Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌بێته‌هۆی ئازادكردنی‌ ده‌میرتاش

په‌یام

بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، توركیا پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی‌ سه‌ڵا‌‌حه‌ددین ده‌میرتاش ئازاد بكات.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا فاتمه‌ كورتوڵان بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ دۆخی ده‌ستبه‌سه‌ریی په‌رله‌مانتاری هه‌كاریی هه‌ده‌په‌، له‌یلا گوڤه‌ن كه‌ به‌ په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌، پێشێلكردنی ده‌ستووره‌ و باسی له‌وه‌كرد ماوه‌ی 19 رۆژه‌ ناوبراو مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی هه‌ر رۆژێكیش دۆخی ته‌ندروستی زیاتر روو له‌ خراپی ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی سه‌ڵا‌حه‌ددین ده‌میرتاشه‌وه‌، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، وتی‌ "بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا توركیا پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌ڵا‌‌حه‌ددین ده‌میرتاش ئازادبكرێت".


310 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر